ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی هیوا
هیوا یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی بایه‌خده‌دات به هاوكاریكردنی دارایی خوێندكاره زیره‌ك‌و به‌هره‌مه‌نده‌كانی زانكۆكانی كوردستان (سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین، دهۆك، كۆیه، كه‌ركوك، پزیشكیی هه‌ولێر، كۆلیژی ته‌كنیكی سلێمانی) به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به پشتگیریكردنی دارایی هه‌یه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیه‌كی دارایی مانگانه‌وه به‌درێژایی ساڵێكی خوێندن‌و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی دیكه.
هیوا چی پێشكه‌ش به خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان ده‌كات؟
1- پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیه‌كی دارایی مانگانه به بڕی (100000) سه‌د هه‌زار دینار.
2- پێدانی ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به هیوا كه هێماده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاره‌كه یه‌كێكه له زیره‌ك‌و به‌هره‌مه‌نده‌كان‌و یارمه‌تیی هیوای پێ به‌خشراوه.
3- دابینكردنی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌و كتێبی گرنگ سه‌باره‌ت به گشت بواره زانستی‌و ڕۆشنبیرییه‌كان، به‌هاوكاریی كۆلیژه‌كان‌و كتێبخانه نیشتیمانی‌و جیهانییه‌كان، بۆ پشتگیریكردنی سه‌ركه‌وتنی زانستیی خوێندكاره‌كان.
4- پێشكه‌شكردنی پشتگیریكردنی دارایی به‌ناوی هیواوه به‌و تێزه جیاكارانه‌ی ته‌واوكردنی خوێندكاره زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆلیژه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی داخوازینامه‌یه‌كه‌وه به هیوا كه تیایدا بیرۆكه‌ی تێزی خوێندكاره‌كه‌و ڕاده‌ی سوود لێ وه‌رگرتنی ڕوونكرابێته‌وه.
5- پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات به باشترین تێزه‌كانی ته‌واوكردنی خوێندن كه له‌لایه‌ن زانكۆ‌و كۆلیژه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به بواره جۆربه‌جۆره‌كان (زانستی، ئه‌ده‌بی‌و ڕۆشنبیری، ته‌كنیكی، هونه‌ری‌و وه‌رزش) هه‌ڵده‌بژێردرێن.
6- ناونووسكردنی خوێندكاره‌كانی هیوا له لیستی مینحه‌ی خوێندندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه هیوا كۆششده‌كات به‌هاوكاریی زانكۆكان‌و كۆلیژه جیهانیه‌كان‌و له گشت بواره زانستی‌و مرۆڤایه‌تیه‌كاندا كورسییی خوێندنیان به‌ده‌ستبێنێت.
7- ڕێكخستنی گه‌شتی زانستی‌و ڕۆشنبیری بۆ خوێندكاره هه‌ره زیره‌كه‌كان بۆ زانكۆ‌و كۆلیژه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستان‌و عیرَاق‌و وڵاته دۆسته‌كان، وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ی ئاشنابوونی ڕۆشنبیری‌و زانستی‌و بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان خوێندكارانی هیوا له‌گه‌ڵ خوێندكاره زیره‌كه‌كانی ئه‌و زانكۆ‌و كۆلیژانه‌دا. ناونووسكردنیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی تایبه‌تیه‌وه ده‌بێت كه له‌لایه‌ن هیواوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی له كاتی خوێندن یان پشووی به‌هاره‌و هاوێنه‌دا.
8- ناونووسكردنی خوێندكاره زیره‌ك‌و به‌هره‌مه‌نده‌كان له لیستی په‌یداكردنی كاری تایبه‌ت به هیوادا كه به‌مه‌به‌ستی په‌یداكردنی كار بۆ خوێندكاره‌كان له گشت بواره‌كاندا پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌و داموده‌زگا حكومی‌و ئه‌هلییه‌كان ده‌كرێت.
9- پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیی دارایی به‌و خوێندكاره زیره‌كانه‌ی گرفتی ته‌ندروستیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكارینامه‌یه‌ك به هیوا، به هاوپێچكردنی ڕاپۆرته ته‌ندروستییه ڕه‌سمیه‌كانی تایبه‌ت به دۆخی ته‌ندروستیی خوێندكاره‌كه‌وه.
10- هاوكاریكردنی سازدانی پێشانگا بۆ خوێندكاره زیره‌ك‌و به‌هره‌مه‌نده‌كان له ڕووی هونه‌ری‌و ڕۆشنبیرییه‌وه‌و گێڕانی به‌ناو زانكۆ‌و كۆلیژه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستاندا.
11- به‌خشینی بڕوانامه‌یه‌كی ڕێزلێنانی تایبه‌تی به‌ناوی هیواوه له كۆتایی ساڵی خوێندندا، كاتێك به كارتی ده‌رچوون ده‌سه‌لمێت خوێندكاره‌كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی زانستیی له خوێندنه‌كه‌یدا.
12- دابینكردنی چه‌ند كورسییه‌كی تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌وفل بۆ خوێندكاره هه‌ره زیره‌كه‌كان‌و به‌پێی داواكارینامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كه‌وه پێشكه‌ش به هیوا ده‌كرێت.
13- ده‌سته‌به‌ركردنی ماڵپه‌ڕێك وه‌ك ئامڕازێك بۆ پێكگه‌یشتنی زانستی‌و ڕۆشنبیریی نێوان خوێندكاران‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان‌و عێراق‌و جیهان.
14- پێشكه‌شكردنی لێكچه‌رو كۆڕ‌و كۆرسی ڕاهێنان له گشت بواره زانستی‌و ڕۆشنبیرییه‌كاندا، ئه‌نجامی ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌لایه‌ن خوێندكاره ئازیزه‌كانه‌وه پێشكه‌شده‌كرێن‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه به‌درێژایی ساڵ به‌رده‌وامده‌بێت‌و له‌لایه‌ن پڕۆژه‌ی هیواوه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.