كۆڕی عیراقی
عێراق وڵاتێكی هه‌مه ناسنامه‌یه له ژینگه‌ی جوگرافی‌و قوڵیی شارستانیانه‌ی گه‌وره‌ی خۆیدا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه مێژووییه، به‌درێژایی مێژووی نوێی عێراق، سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆشنبیری‌و شارستانیانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه بۆ گه‌لی عێراق‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانی، به‌ڵام ئه‌م ناسنامه ڕیزپه‌ڕه ئیمڕۆ ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی پێشوو و ده‌رهاویشته‌كانی قۆناغی گوێزانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌لێكراوه.
له‌پێناو پاراستنی یه‌كگرتوویی ئه‌و سیسته‌مه لێكئاڵاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كولتوور‌و دابوبه‌ریته‌كاندا كه كۆڵه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌و مسۆگه‌ربوونی داهاتوویه‌كی دیموكراتیانه‌ی فره‌لایه‌نه بۆ عێراق، پشتگیریكردنی كۆششه خێرخوازه‌كان بۆ داكۆكیكردن له دیالۆگی نیشتیمانی‌و كولتووری پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی عێراق ئه‌ركێكی نیشتیمانییه‌و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بزواندنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیری‌و سیاسییه له عێراقی ئیمرۆِدا.
كۆڕی عێراقی، ڕێكخراوێكی ناحكومییه، كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنی دیالۆگی نیشتیمانی‌و پێكگه‌یشتنی كولتووریی، له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌گۆڕه هاوبه‌شه‌كان، بۆ پشتگیریكردنی خواسته‌كانی گه‌لی عێراق له‌مه‌ڕ ئازادی، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژی. ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌و كۆششه شارستانییه‌كانیه‌وه‌و به جه‌غتكردنه‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕاگه‌یاندنی ئازادانه وه‌ك شه‌ریكێكی ستراتیژیی‌و به بانگه‌شه‌كردن بۆ هاوپه‌یمانێتی‌و چرَكردنه‌وه‌ی كۆششه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه دۆستانه‌ی بۆ هه‌مان ئامانج تێده‌كۆشن. كۆڕی عێراقی چه‌ترێكه بۆ گشت ئه‌و عێراقیانه‌ی بڕوایان به ڕێبازی پێكگه‌یشتن، میانڕه‌وی‌و چه‌سپاندنی ڕۆحی هاووڵاتیبوون‌و ده‌رفه‌تی هاوتا هه‌یه.
ئامانجه گشتییه‌كانی كۆڕی عیراقی:
له‌پێناو چه‌سپاندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی عێراق‌و میانڕه‌وی‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی‌و گه‌شه‌پێدانی ڕه‌وتی ئه‌قڵانیه‌تدا له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی:
1- جه‌غتكردنه‌وه له‌سه‌ر پێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێدا‌و كرانه‌وه به‌ڕوویداو پشتبه‌ستن به وزه گه‌نجه‌كانی گشت پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق.
2- خوڵقاندنی به‌رنامه‌گه‌لی دیاریكراو بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به خاڵه هاوبه‌شه نیشتیمانیه‌كان‌و یارمه‌تیدانیان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی تردا پشت به گه‌نجینه‌ی مێژوویی‌و ڕۆشنبیریی قوڵی عێراق ببه‌ستن، وه‌ك به‌هایه‌كی مه‌عنه‌وی‌و ڕۆحیی بنچینه‌یی، نه‌ك دۆخی پرشوبڵاوی‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌و قبوڵ نه‌كردنی ئه‌وی دیكه‌و شێوازگه‌لی بنیاتنه‌رانه بدۆزرێنه‌وه بۆ هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كاندا‌و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌و جیاوازیانه ڕووه‌و یه‌كتر ته‌واوكردن نه‌ك لێك دووركه‌وتنه‌وه.
3- پشتگیریكردنی پێشڕه‌وایه‌تی‌و دروستكردنی سه‌ركرده‌گه‌لی گه‌نج بۆ گشت كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق.
4- تواناسازكردنی ژنان‌و منداڵان‌و نه‌هێشتنی جیكاره‌خوازیی ڕه‌گه‌زی‌و كاركردن بۆ هێنانه‌دیی یه‌كسانی‌و له‌ناوبردنی توندوتیژی.
5- گۆشكردنی ڕای نیشتیمانیی عێراق‌و هۆشمه‌ندكردنی به‌رامبه‌ر به به‌های ئاسه‌واره‌كانی عێراق‌و پاراستنیان‌و كاراكردنی ڕۆڵی مۆزه‌خانه‌كانی عێراق‌و به‌رپاكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی كولتووری عێراق‌و هه‌مه‌ڕه‌نگیی شارستانیه‌تی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
6- ناساندنی به‌های كه‌له‌پووری هونه‌ریی عێراقی‌و گه‌نجینه‌ی هونه‌ریی گشت قوتابخانه شێوه‌كاریی‌و مۆسیقی‌و شیعری‌و سینه‌مایی‌و شانۆییه‌كانی عێراق به‌وشێوه‌یه‌ی په‌ره به هاووڵاتیی عێراقی بده‌ن، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شی گرنگی نێوان عێراقیه‌كان‌و پێكهێنه‌ری ناسنامه‌ی نیشتیمانی عێراقین.
7- پشتگیریكردن‌و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كۆششانه‌ی بۆ پاراستنی ژینگه‌ی عێراق ده‌كرێن، وه‌ك بنیاتنانه‌وه‌ی هۆڕه‌كانی عێراق، ئه‌مه وێڕای هاندانی كشتوكاڵ‌و پاراستنی سامانه سروشتییه‌كانی عێراق وه‌ك موڵكێكی نیشتیمانیی گشت عێراقیه‌كان.
8- هاندانی پێكگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و لایه‌نه یاسادانه‌ره‌كانی حكومه‌ت كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌گرێته‌وه‌و خوڵقاندنی گرووپه‌كانی فشاركردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی كاریگه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه ئه‌وانه یاریده‌ده‌رن بۆ هێنانه‌ئارای گۆڕانكاریی نیشتیمانیی عێراقی به‌ئاڕاسته‌ی ئاشته‌وایی‌و یه‌كێتیی نیشتیمانی.