خوێندكاری ئازیز، یارمه‌تی مانگانه‌ی هیوا كورد بۆ هاوكاری كردنی خویندكاره زیره‌ك و به‌هره‌مه‌نده‌كانی زانكۆكانی كوردستانه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به مه‌به‌ستی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م زیره‌كی و داهێنانی زانستی‌دا و بۆ هاندانی پێشبڕكێی زانستی له نێوان خوێندكارانی زانكۆكاندا به گشتی. له به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستت به یارمه‌تی دارایی نی‌یه، تكایه با خوێندكارانی تر لێ‌ی سوودمه‌ند ببن.
ئه‌و خوێندکاره‌ی پێویستی به یارمه‌تی هیوا هه‌یه، ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت:
1. خوێندكار له پۆلی دوه‌م‌و به‌ره‌وژوورتر بێت‌و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خوێندن.
2. خوێندكار له كۆلیژه‌كانی خوێندنی به‌یانیان بێت نه‌ك ئێواران.
3. خوێندكار یه‌كێك بێت له پێنج یه‌كه‌می پۆله‌كه‌ی خۆی (به‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی کۆلیژه‌که‌ت لای پرۆژه‌ی هیوا هه‌یه).
4. خوێندكار فۆڕمی تایبه‌تی داواكاری پڕۆژه‌كه به‌ته‌واوی پڕبكاته‌وه كه له ماڵپه‌ڕی هیوادا (hiwakurd.org) هه‌یه‌و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی بگه‌یه‌نێته پرۆژه‌ی هیوا له شاره‌کان.
5. خوێندكار به به‌ڵگه بیسه‌لمێنێ كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی گرفتی داراییان هه‌یه.