خوێندكاران به‌ كاره‌كانی‌ خۆت شاد بكه‌
ده‌توانیت پرۆژه‌ و توێژینه‌وه‌كانی‌ به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، دكتۆرا،پۆست دكتۆرا له هه‌ر زانكۆیه‌كی‌‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، عێراق، و جیهان له‌ ڕیگه‌ی‌ هیوا كورده‌وه‌ جیهانی‌ پێ‌ ئاشنا بكه‌ی‌.
ده‌توانیت پرۆژه‌ و توێژینه‌وه‌كانت به‌شدارپێ‌ بكه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ ناردنی‌ به‌ فايلی DOC يان PDF بۆ هیوا كورد.
»له‌زانكۆی سلێمانی ماسته‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر نه‌وت به‌پله‌ی زۆرباشه‌ی باڵا وه‌رده‌گیرێت

له‌گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لداو وه‌كو باسێكی گرنگ له‌سه‌ر نه‌وت گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار كاردۆ سه‌ردار محه‌مه‌د له‌هۆڵی روناكی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تێزی ماسته‌رنامه‌كه‌ له‌بواری (جیۆلۆجیای نه‌وت) بوو و ناونیشانی تێزه‌كه‌ش بریتی بوو له‌: SOURCE ROCK EVALUATION IN LOWER TERTIARY FORMATIONS IN NORTHEAST IRAQ واته‌ (هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌ڤری سه‌رچاوه‌ی نه‌وت بۆ پێكهاتوه‌كانی خواره‌وه‌ی ماوه‌ی سیانی له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی عیراق) لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن پێكهاتبوو له‌: پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.فه‌وزی مه‌ردان ئه‌لبه‌یاتی: سه‌رۆكی لیژنه‌ پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر ئیبراهیم محه‌مه‌د جه‌زا: ئه‌ندام د.فواد محه‌مه‌د قادر: ئه‌ندام پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.دلێر حسێن بابان: ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل كه‌ماوه‌ی (4) سه‌عاتی خایاندو تێزه‌كه‌ به‌پله‌ی (زۆرباشه‌ی باڵا) وه‌رگیرا.

»كوردێك پله‌ی نایابی به‌ده‌ستهێنا

له‌ولاتی فه‌ره‌نسا كوردێك بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌پله‌ی نایاب له‌سه‌ر كوردو رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌شه‌پێدانی عیراق به‌ده‌ستهێنا.
له‌زانكۆی ئه‌مریكی له‌پاریس (The American University of Paris) تاوتوێی ماسته‌ر نامه‌ی خوێندكاری خوێندنی بالا رێبه‌ر تاهیر ته‌یب جاف، به‌ناونیشانی (كوردو رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌شه‌پێكردنی عیراق) به‌ڕێوه‌چوو، رێبه‌ر له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا باسی له‌ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ چۆن ده‌توانێ جێگه‌ی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توندتر بكاو له‌هه‌مان كاتیشدا گه‌شه‌ به‌عیراق بدات، باسی له‌رێزگرتن له‌مافی مرۆڤ و مافه‌كانی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و ململانێ له‌سه‌ر نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی شارستانییانه‌و به‌ڕێگه‌ی ئاشتی كرد.

»ماسته‌رنامه‌یه‌ك له‌ بواری‌ ڕاگه‌یاندندا

سه‌رله‌به‌یانی‌ دوێنێ له‌ هۆڵی‌ (ڕووناكی‌) زانكۆی‌ سلێمانی‌ ماسته‌رنامه‌ی‌ خوێندكاری‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كۆلیجی‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان كاروان عه‌لی‌ قادر، كه‌ هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێیه‌، له‌ ژێر ناونیشانی‌ (المقال اڵافتتاحی‌ فی صحیفه‌ كوردستانی‌ نوی-من 112003 حتی‌ 3062003) تاووتوێكرا، كه‌ تێیدا خوێندكار باسی‌...

»ماسته‌رنامه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندێكی‌ كورد له‌ هۆڵه‌ندا

ئاسۆ، ژماره‌ 997
رۆژی‌ هه‌ینی‌ 19/6/2009 له‌ هۆڵی‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ شاره‌وانی‌ شاری‌ زڤۆله‌ی‌ هۆڵه‌ندا (Zwolle) گفتوگۆ‌و كۆنسێرتی‌ ماسته‌رنامه‌ی‌ خوێندكار عه‌لی‌ عوسمان له‌ژێر ناونیشانی‌ (emptiness) پێشكه‌ش ده‌كرێت.
عه‌لی‌ عوسمان له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ 1973 ده‌رچووی‌ كۆلێژی‌ هونه‌ر – به‌شی‌ هونه‌ری‌ موزیك 1994 و وه‌ك ڤیۆلاژه‌ن به‌شداری‌ چالاكیه‌كانی‌ ئۆركسترای‌ سلێمانی‌ كردووه‌.
له‌ساڵی‌ 1997 نیشته‌جێی‌ وڵاتی‌ هۆڵه‌ندایه‌‌و له‌ساڵی‌ 2002 له‌ كۆنسێرڤاتواری‌ زڤۆله‌ ئاوازدانان لای‌ ئاوازدانه‌ر (Alex Manassen) ده‌خوێنێت، بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسی‌ له‌ ئاوازداناندا 2006 – له‌ كۆنسێرڤاتواری‌ زڤۆله‌ (Zwolle) به‌ده‌ستهێناوه‌.
شایه‌نی‌ باسه‌ چه‌ندین كاری‌ ئاوازدانانی‌ كردووه‌، وه‌ك (تاریك‌و ڕوون، سپێده‌، گۆرانی‌ شه‌و، تاریكیه‌كی‌ سپی‌).

»تێزی‌ ماسته‌رنامه‌ی‌ خوێندكارو نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس سالار عوسمان

له‌ زانكۆكانه‌وه‌
كوردستانی‌ نوێ‌، ژماره‌ 4898
سه‌ر له‌به‌یانی‌ رۆژی‌ 13/6، كات ژمێر ( 9 )ی سه‌رله‌به‌یانی گفتوگۆی‌ تێزی‌ ماسته‌رنامه‌ی‌ خوێندكارو نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس سالار عوسمان له‌ژێر ناوی‌ ( وتارنووسی )
 له‌ هۆڵی‌ ڕۆشنبیریی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین و ...

»ماسته‌رنامه‌ی‌ خوێندكار لاجان محه‌مه‌د ئه‌مین

له‌ زانكۆكانه‌وه‌
كوردستانی‌ نوێ‌، ژماره‌ 4897
سه‌ر له‌به‌یانی‌ رۆژی‌ 13/6، گفتوگۆی‌ تێزی‌ ماسته‌رنامه‌ی‌ خوێندكار لاجان محه‌مه‌د ئه‌مین عوسمان له‌ژێر ناوی‌ (العداله‌ الانتقالیه‌ - العراق نموژجا) له‌ هۆڵی‌ رووناكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو...