د.كه‌مال قادر دڕه‌یی نوێنه‌ری رێكخراوی INTO له‌عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی 23-7 له‌لایه‌ن رێكخراوی (UKBA) به‌ریتانی United Kingdom Border Agency) بڕیاردرا چیتر تاقیكردنه‌وه‌ی PASSWORD كه‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزیه ئه‌نجام نه‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌م رێكخراوه بڕیاریدا كه له 12-8 وه چیتر كار به‌ئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڤیزه‌و ره‌زامه‌ندی خوێندن له‌زانكۆكانی وڵاتی به‌ریتانیا كاری پێنه‌كرێت.
وتیشی: مه‌به‌ست له‌ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌زۆر سه‌نته‌رو رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌جیهاندا هه‌ن پێیان وایه كه ئه‌مجۆره تاقیكردنه‌وه‌یه كه‌موكوڕییه‌كی زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش توانی زانستی و ئه‌كادیمی خوێندكاره‌كان ده‌رناخات، بۆیه له‌كاتی ئێستادا به‌پێویست ده‌زانرێت كه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌نها په‌نا ببرێته به‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ردوو جۆری تاقیكردنه‌وه‌ی TOFEL) و IELTS) .
راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت بچن له‌وڵاتانی به‌ریتانیا درێژه به‌خوێندنی خۆیان بده‌ن پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌ئاستی فێربوونی زمانی ئینگلیزی B1 بن كه‌ئه‌م سیستمه به‌پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا (CEFR) بۆ فێربوونی زمانه نوێیه‌كان دیاریكراوه .
سه‌رچاوه: سایتی پی ی‌و كه‌ی میدیا www.pukmedia.com