بابه‌ته‌كانی تر
››بۆ وه‌رگرتنی خوێندكار له‌به‌ریتانیا تاقیكردنه‌وه‌ی PASSWORD ئه‌نجام نادرێت
››زانکۆی ئه‌زهه‌ر ساڵانه‌ (30) كورسی‌ خوێندنی‌ باڵا بۆ خوێندکارانی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات
››(25) خوێندكاری‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی ڕوسیا ده‌كرێن
››زه‌ماله‌ی خوێندنی كوردستان بۆ ساڵی 2009
››وه‌رگرتنی زۆربه‌ی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگا دووپاتكرایه‌وه‌
››(300) خوێندكاری‌ هه‌رێم بۆ خوێندن ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان ده‌كرێن
››ئاگاداری بۆ قوتابیانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی
››سوید به‌خۆڕایی كورسی دكتۆرا بۆ خوێندكارانی هه‌رێم ته‌رخانده‌كات
››زانكۆو په‌یمانگه‌كان راسپێردران بۆ وه‌رگرتنی ته‌واوی خوێندكاره‌ ده‌رچووه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی
››ئاگاداری‌ بۆ هه‌موو ده‌رچوانی‌ زانكۆی‌ ساڵانی‌ (2008-2009) و (2007-2008)
››رێكخراوی‮ ‬ئینترۆكۆنیكس نێو دەوڵەتی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬بۆ ناردنی‮‮ ‬خوێندكارانی‌‮ ‬كوردستان بۆ بەریتانیا نیشان دەدات
››كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كرێت بۆ په‌ره‌ پێدانی خوێندنی پیشه‌یی
››ئه‌مساڵ 300 مامۆستایی زانكۆ ڕه‌وانه‌ی‌ زانكۆكانی‌ ئه‌مریكا ده‌كرێن
درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌
د‌وا گۆڕانكاری( 2009-06-13 06:47:18.0)

ئه‌مریكا خوێندكاری عیراقی زیاتر وه‌رده‌گرێت

ده‌نگوباس - دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند عیراق و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كردووه‌ بۆ زیادكردنی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و خوێندكاره‌ عیراقییانه‌ی‌ ده‌نێردرێن بۆ ئه‌مریكا بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندن و هه‌روه‌ك ژماره‌ی‌ ئه‌و خوێندكاره‌ عیراقییانه‌ بۆته‌ دوو هێنده‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ فۆڵبرایتدا ده‌چنه‌ ئه‌مریكا بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ بڕوانامه‌ی‌ باڵا له‌و بوارانه‌دا وڵات پێویستیی پێیانه‌.
ئه‌مڕۆ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌گه‌ڵ‌ كریستۆفه‌ر هێڵ‌ باڵیۆزی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ به‌رپرسی‌ عیراقی و ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی‌ به‌رنامه‌ی‌ فۆڵبرایت كۆبۆوه‌ و گفتوگۆیان كرد له‌ باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان عیراق و ئه‌مریكا و دانانی‌ رێ‌ و شوێنی‌ پێویست بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنی‌ چوارچێوه‌یی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بواری‌ رووناكبیری‌ و په‌روه‌رده‌دا باشتر جێبه‌جێ بكرێت و یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد بۆ ده‌ستپێكردنی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ فراوان بۆ ره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌تی‌ پێویست بۆ ژماره‌یه‌كی‌ زۆرتری‌ خوێندكارانی‌ عیراق بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندن له‌ ئه‌مریكا و هه‌روه‌ك بڕیار درا له‌سه‌ر زیاد كردنی‌ به‌شی‌ عیراق له‌ به‌رنامه‌ی‌ فۆڵبرایت بۆ دوو هێنده‌، كه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ داهاتوو 70 خوێندكاری‌ عیراق له‌ بری‌ 35 خوێندكاری‌ ساڵی‌ خوێندنی‌ پێشوو سوود له‌ به‌رنامه‌ی‌ فۆڵبرایت وه‌رده‌گرن.
دوا به‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیان سازكرد و رووناكیان خسته‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ و ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ و گرنگیی ئه‌و یاداشته‌ی‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا و عیراقدا ئیمزا كرا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح رایگه‌یاند ئه‌مریكا و عیراق ئاستی‌ په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌یه‌كی‌ فراوان ده‌ست پێده‌كات بۆ ره‌وانه‌كردنی‌ خوێندكارانی‌ عیراق بۆ ئه‌مریكا بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندن ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی‌ باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خوێندكاران و لاوانی‌ عیراق په‌ره‌ بده‌ن به‌ توانا و لێوه‌شاوه‌ییان و ده‌رفه‌تێكی‌ گه‌وره‌یان بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێت بۆ خۆ ته‌یار كردنیان به‌ زانست و زانیاری‌ نوێ‌ و خزمه‌تكردنی‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باشتر.
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی‌ كه‌ رێكه‌وتنی‌ چوارچێوه‌یی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌ك مه‌رجه‌عی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كان ته‌ماشا ده‌كرێت و سوپاسی‌ رایان كرۆكه‌ر و كریستۆفه‌ر هێڵ‌ باڵیۆزانی‌ پێشوو و ئێستای‌ ئه‌مریكای‌ كرد بۆ هاوكاری‌ و پشتگیریان له‌سه‌ر خستنی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ و رایگه‌یاند له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی داهاتوودا ورده‌كاری‌ ده‌ستپێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ زه‌ماله‌ی‌ خوێندن له‌ ئه‌مریكا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و هه‌موو خوێندكارێكی‌ عیراقی بۆی‌ هه‌یه‌ له‌و به‌رنامه‌ فراوان و گه‌وره‌یه‌ سوودمه‌ند بێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا، كریستۆفه‌ر هێڵ‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند عیراق و ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌ هه‌نگاو نان به‌ره‌و پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و جێبه‌جێ كردنی‌ خاڵ‌ و بڕگه‌ و ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنه‌كانی‌ نێوانیان، ئه‌مساڵیش سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ زه‌ماله‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست.

كۆمێنته‌كان
›› دلزار صالح
    2010-07-11 01:09:08.0

 سلاف بئ زه همه ت او قوتابياني جوينه روسيا جه وا وه هنارتنه من شي دفيت بجم نمريت منشي 78 جوابسوباس

 
›› hhhh
    2010-06-26 07:20:10.0

 galta be xwndkari feqer aken....her bo kuro kchakny xoyane.....am zanko amrikiy ke le naw jer gey shara kes wer nagrit ...be qwran her hamy ke lew zankoye axwnin he muy dewlemenn..ke tewauyan krd ayan nern bo daerewey ....a..bo mnaly feqerish aw katesh abit kesik bnasit ...de3wety key bo ..4star...zorm binwe...zirek ...to were ta3inatik bkerewe

 
›› mzgeen
    2010-04-04 02:14:51.0

 min hezdakam le awropa yan kenade bixwenim



 
›› fatima.j.taheer
    2010-03-23 00:57:27.0

 berasty hawldan bo baraw beshbrdny xwendnu zankokany kurdistan pewista sud la zanyary drusty darawa warbgiret.dastanxoshbet

 
›› sarkawt
    2010-03-08 01:36:31.0

 destan xosh her bjin hiwadarm her eaw em hewalane blaw kenewe u eme dl xosh eken

 
›› twana
    2009-08-25 04:29:53.0

 مةن ثةيمانكاى كؤمثيوتةرم تةواو كردووة حةزةكةم بخويَنم سوباس

 
كۆمێنتی خۆت بنێره
ناو:بۆچوونه‌كه‌ت:


ئیمه‌یل :
  Reset