ئاسۆ، ژماره 1001
هه‌ولێر - رێدار مسته‌فا
مسته‌فا زه‌نگه به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژنه‌وه‌ی زانستی بۆ ئاسۆ وتی: "ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت، 200 خوێندكارمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد".
وتیشی: "داوامان له‌سه‌رجه‌م زانكۆكان كردووه رێژه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌مان بۆ بنێرن كه به‌نیازن له ده‌ره‌وه درێژه به‌خوێندن بده‌ن، كه له وه‌زاره‌ت لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدا زیاتره بنێرێته ده‌ره‌وه".
ناوبراو ئاشكراشیكرد له پلانی ساڵی 2009ی وه‌زاره‌تدا 300 خوێندكار ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن له بواره‌كانی پزیشكی، ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری‌و ئه‌ندازیاری.