ده‌نگوباس – جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه به‌رنامه‌یان داناوه كه‌توانای وه‌رگرتنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بگه‌یه‌ننه ئاستێك زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌رچووانی شه‌شی ئاماده‌یی وه‌ربگیرێن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت چاویكه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆی كۆیه له‌دیدارێكدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌گرنگی رۆڵی مامۆستایانی زانكۆ كرد له‌بواری زانست و پێگه‌یاندنی كادیری پسپۆر و كارامه، روونیشیكرده‌وه كه‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌رنامه‌یان داناوه كه‌توانای وه‌رگرتنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بگه‌یه‌ننه ئاستێك زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌رچووانی شه‌شی ئاماده‌یی وه‌ربگیرێن سه‌باره‌ت به‌داخوازی مامۆستایانیش عیماد ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند كه‌حكومه‌ت له‌خزمه‌تكردن و بایه‌خدان به‌ژیان و گوزه‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای زانستی مامۆستایان كه‌مته‌رخه‌می ناكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌ش كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كراوه‌و بڕیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت، ئاماده بوانیشی راسپارد به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه پێداویستی و كه‌موكووڕیه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست بۆیان جێبه‌جێ بكرێت.
مامۆستایانی زانكۆی كۆیه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سوپاسی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیان كرد كه‌به‌رده‌وام به‌ته‌نگ داخوازی و كێشه‌كانیانه‌وه بووه‌و له‌كاتی پێویست ئاوڕیان لێ دراوه‌ته‌وه، دووپاتیشیان كرده‌وه كه‌بڕیاری حكومه‌ت به‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌زانكۆكان و له‌وێش بۆ كۆلیژو به‌شه‌كان زیاتر خزمه‌تی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كات و په‌یوه‌ندیه‌كی تازه له‌نێوان خوێندكار‌و مامۆستایان و دامه‌زراوه‌ی زانكۆ دروست ده‌كات.