خه‌ندان – توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌و بیرۆكه‌یه به‌درۆ ده‌خاته‌وه گوایه كێشانی سیگار و نێرگه‌له مه‌ترسیان نییه بۆ سه‌ر مرۆڤ، توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ئه‌و دوو جۆره مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی سی زیاد ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی.
چه‌ند توێژه‌رێكی كۆلێژی پزیشكی و پزیشكی ددان له نیوجیرسی توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه تێیدا ده‌ریانخستووه "ئه‌و كه‌سانه‌ی سیگارو نێرگه‌له ده‌كێشن هه‌مان مه‌ترسیان له‌سه‌ره كه كێشانی جگه‌ره‌ی ئاسایی هه‌یه‌تی، وه‌كو مه‌ترسی زیانگه‌یشتن به بۆریه هه‌واییه‌كان كه ره‌نگه دواتر ئاوسانی سییه‌كان و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تری لێبكه‌وێته‌وه".
توێژینه‌وه‌كه ده‌لێت "سیگار پێكهاته‌یه‌كی ناسراوی تووشبوون به نه‌خۆشی گیرانی سییه‌كانه، كه چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ت به سییه‌كان ده‌گرێته‌وه وه‌كو ئاوسانی سییه‌كان و هه‌وكردنیان".
هه‌ردوو توێژه‌ر "مایكل شیتینبێرگ"و "كریستین دیلنیفۆ" له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌كۆی 3500 ئه‌مریكی كه توێژینه‌وه‌كه گرتوونیه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی سیگار یان نێرگه‌له ده‌كێشن ئه‌گه‌ری تووشبوون له‌لایان به‌نه‌خۆشی قورسی هاتوچۆی هه‌وا به‌سییه‌كاندا زۆره، ئه‌وه‌ش دواتر نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گیرانی سییه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ردوو توێژه‌ر روونیشیان كرده‌وه ئه‌و ئه‌نجامانه زۆر گرنگن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین زۆرێك له‌وانه‌ی سیگارو نێرگه‌له ده‌كێشن ئه‌و بڕوایه‌یان له‌لا دروست بووه، كه كیشانی سیگارو نێرگه‌له زیانیان نیه بۆ مرۆڤ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هێمایه‌ك بۆ گه‌شه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی‌و رۆشنبیری سه‌یر ده‌كرێن.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه له‌نێوان 56 به‌شدار كه رایانگه‌یاندووه 20 سیگار یان نێرگه‌له‌یان كێشاوه له‌ژیانیاندا 18یان تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون، به‌قورسی هه‌ناسه‌یان بۆ ده‌درێت، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها 8%ی له‌وانه‌ی جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه له‌ژیانیاندا ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بن.
سه‌رچاوه: سایتی www.xendan.org