بڕیاری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان و ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆیان، به یه‌کێك له‌هه‌نگاوه هه‌ره گه‌وره‌و ستراتیژیيه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م داده‌نرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه مانای وه‌به‌رهێنانه له‌سه‌رمایه‌ی مرۆیی بۆ دواڕۆژی كوردستان كه نرخه‌كه‌ی چه‌ند زۆر بێت هه‌ركه‌مه و له‌گه‌ڵ هیچ سه‌رمایه‌كی تر به‌راورد ناكرێت.
دیاره به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت چاك دركی به‌پێویستی بوونی كادری به‌توانا له‌هه‌موو بواره‌كانی پڕۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی كوردستان كردووه، چونكه پڕۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی هاوچه‌رخی وڵاتی خۆمان دیاره چۆن پێویستی به ته‌كنیك و كه‌ره‌سته‌ی تازه و پێشكه‌وتوو هه‌یه، ئاواش پێویستی به بیر‌و پلان و كادری به‌توانا و خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌یه.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیخه‌مه به‌رچاوی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌م خوێنكارانه‌ن كه وه‌ك ره‌وه‌ندی كورد كاتی خۆی كۆچیان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه ئێستاش به ئه‌رك و ماندوبوونی خۆیان قۆناغه‌كانی خوێندنیان ته‌واوكردووه یان درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن، به‌م هۆیه‌ش بوونه‌ته خاوه‌ن ئه‌زمونی زانستی جۆرایه‌تیيه‌كی زۆرباش كه وڵاته‌كه‌مان پێویستی پێیانه، ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوودیان لێوه‌ربگرێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكارانی كوردستان بۆ زانكۆكانی جیهان، ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كردن به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر‌و تێروته‌سه‌لی جیاواز به به‌رنامه‌ی نیشتمانی تواناسازی مرۆییه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
وتمان به‌رنامه‌یه‌كی جیاواز چونكه پێداویستی ئه‌مانه زۆر جیاوازتره له پێداوێستی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له کورستانه‌وه دێن بۆ ده‌ره‌وه، بۆ نمونه ئه‌مانه پێویستیان به‌كۆمه‌كی مادی و كۆرسی زمان، شوێنی نیشته‌جێبوون نییه، به‌ڵكو زیاتر به‌كۆمه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه وه‌كو به‌ستنه‌وه‌یان به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخستنیان، هه‌روه‌ها بانگهێشتکردنیان بۆ وڵات و پشتگیریكردنی پڕۆژه‌كانیان، تێكه‌ڵكردن و گونجاندنیان له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی.
ئه‌مانه چه‌ند پێشنیارێكی سه‌رپێی و یه‌ك لایه‌نه‌ن، پێشنیار‌و پڕۆژه‌ی تاكه‌كه‌سین، هه‌رچه‌نده به كه‌ڵك و باش بن ناتوانن ببن به پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر و فره‌لایه‌ن، چونكه پڕۆژه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته گرنگ كه ببێته‌هۆی سوودوه‌رگرتن له توانای سه‌دان كچ و كوڕی ئه‌م وڵاته پێویستی به زانیاری ورد و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه كه پێویست ده‌كات به‌رپرسان به‌ڕشتی ئيش بۆ هێنانه‌دی و سه‌ركه‌وتنی بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌هه‌موو كه‌س گرنگی هه‌نگاوێكی وا گه‌وره ده‌زانێت.
ئاراس مه‌سیفی – خوێندكاری كۆلیژی زانسته سیاسیيه‌كانی زانكۆی میونیخ
aras.osman@yahoo.de ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه
سه‌رچاوه: سایتی www.pukmedia.com