به‌پێی ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆلێکی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی هه‌رێمی کوردستان و زانکۆی ئه‌زهه‌ر، ئه‌و زانکۆیه ساڵانه (30) كورسی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، لێپراسراوی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ قاهیره و دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (عه‌لی عه‌بدولباقی شحاته)ئه‌مینداری گشتی كۆمه‌ڵگای زانستی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامی له‌مه‌شیه‌خه‌ی ئه‌زهه‌ر، پرۆتۆكۆلێك له‌نێوان ئه‌زهه‌ر و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا ئیمزاكرا.
نه‌قشبه‌ندی، ئاشکراشیکرد: به‌پێی ئه‌و پرۆتۆكۆله بڕیاره ساڵانه 20 كورسی به‌كالۆریۆس و 5 كورسی ماجستێر و 5 كورسی دكتۆرا بۆ قوتابی و خوێندكارانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر له‌م پرۆتۆكۆله‌دا مه‌شیه‌خه‌ی ئه‌زهه‌ر بڕیاریداوه كتێب و سه‌رچاوه‌ی زانستی بۆ په‌یمانگاكانی ئه‌زهه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، هه‌روه‌ها قوتابی و خوێندكارانی په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له‌كوردستان ده‌توانن دوای ته‌واوكردنی قۆناغی سێیه‌می خوێندن، له‌پۆلی چواره‌مه‌وه له‌قاهیره درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
سه‌رچاوه: سایتی www.sbeiy.com