به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خوێندكارانی ده‌رچوی به‌شه‌كانی وێژه‌یی و زانستی و به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی نوسینگه‌ی خۆی له شاری سلێمانی كرده‌وه.
به‌همه‌ن محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سلێمانی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی به سایتی "خه‌ندان"ی راگه‌یاند: " به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خوێندكارانی به‌شه‌كانی وێژه‌یی و زانستی لێره نوسینگه‌مانكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش كارئاسانییه‌كی زۆرباشه بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێ له‌م زانكۆیه درێژه به‌خوێندن بده‌ن".
وتیشی: " ژماره‌یه‌ك خوێندكار ناویان تۆمار كردووه، به‌لاَم تا ئێستا وه‌لاَم نه‌دراونه‌ته‌وه، چونكه ده‌بێت لیژنه‌ی پسپۆری زانكۆ به پێی مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَی حكومه‌ت نمره‌ی قوتابیان سه‌یربكرێت كه‌هاوشێوه‌ی زانكۆكانی حكومه‌تی هه‌رێمه"
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌و زانكۆیه له شاری سلێمانی به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سلێمانی زانكۆی شاهانه رایگه‌یاند تائێستا هیچ بریارێك نییه به‌لاَم هه‌وڵده‌درێت كه لقێكی زانكۆكه بهێنرێته شاری سلێمانی ، به‌و پێیه‌ی كه‌ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆی شاهانه دانیشتوی شاری سلێمانین.
زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی ماوه‌ی دووساڵه لقی خۆی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانكردۆته‌وه، خوێندكار بۆ به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری و ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان و زمان ویاسا‌و كارگێری وه‌رده‌گرێت و سالاَنه بۆ هه‌ندێك به‌شی زانستیه‌كه‌ی 4900 دۆلار كه به‌رزترین نرخی زانكۆكه‌یه‌و نزم ترینیش 2500 دۆلاَره كه‌به‌شه ۆێژه‌ییه‌كانی زانكۆكه‌یه.
سه‌رچاوه: سایتی خه‌ندان www.xendan.org