ئه‌مڕۆ 20-7 لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای ئابوریناسی كوردستان دیاری به‌سه‌ر 15 خوێندكار له یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می خوێندكارانی به‌شه‌كانی كارگێڕی و ئابوری و ئاماری (به‌یانیان و ئێواران-ی كوَلێژی كارگێڕی و ئابوری زانكوَی سه‌لاحه‌دین دابه‌شكرد.
ئیدریس عه‌بدولڕه‌حمان سه‌روَكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای ئابوریناسی كوردستان، تیشكی خسته‌سه‌ر روَڵی سه‌ندیكای ئابوریناسی كوردستان له داكوَكیكردن له ده‌رچوانی به‌شه‌كانی كارگێڕی و ئابوری و ئامار‌و دارایی و بانكی تاوه‌كو له‌دوای ده‌رچونیان بتوانرێت له داموده‌زگا حكومی و تایبه‌تییه‌كان سود له‌تواناو شاره‌زاییان وه‌ربگیرێت، له‌م پێناوه‌شدا به‌به‌رده‌وام سه‌ندیكا هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌رچوه‌كانیان داوه ژماره‌یه‌كیشیان لێ دامه‌زراندوون.
وتیشی: دانانی پسپوَرانی ئابوری و كارگێڕی و ئامار‌و بانكی له‌شوێنی شیاوی خوَیاندا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌و كاری سه‌ندیكایی داده‌نرێن.
سه‌رچاوه: سایتی pukmedia.com