ئه‌مڕۆ 26/7 لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی خوێندكارانی هه‌ر سێ كوڵیژی یاسای زانكۆكانی به‌غداو سلێمانی و بابل كه ژماره‌یان 45 قوتابی بوو و له‌چوارچێوه‌ی (پرۆژه‌ی ژنانی سه‌ركرده‌ی عیراق) به‌سه‌رپه‌رشتی (په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یاسای مافه‌كانی مرۆڤ) سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو.
له‌دیدارێكدا كه‌به‌ئاماده‌بوونی د.به‌شیر خه‌لیل تۆفیق سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانتاران عه‌لی حسێن بڕیارده‌ری لیژنه‌و حاكم رزگار حه‌مه‌ده‌مین، د.سه‌باح به‌رزنجی، د.جیهان ئیسماعیل بنیامین و گوڵیزار قادر محه‌مه‌د ئه‌ندامانی لیژنه، به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌خێرهاتنی گه‌رمی وه‌فده‌كه‌ی كرد‌و خۆشحاڵی لیژنه‌ی ده‌ربڕی به‌هه‌نگاوی له‌مجۆره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی یاسایی خوێندكاران و زانیاری‌یان له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی ده‌رچوونی یاسا‌و بڕیاره‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
پاشان حاكم رزگار حه‌مه‌ده‌مین كورته‌یه‌كی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌كانی پێكهاتنی په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پاش راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و میكانیزمی گه‌ڵاڵه‌كردن و پێشكه‌شكردن و په‌سندكردنی یاساكانی له‌هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌میوانان كرد‌و ئاماژه‌شیدا به‌گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌ی كه كاروباری ده‌ركردنی یاسا‌و په‌سندكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسا‌و بڕیاره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خه‌ن.
دواتر د.سه‌باح به‌رزنجی باسی له‌كارو چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كرد‌و ستایشی ئه‌م هه‌وڵه‌ی په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یاسای مافه‌كانی مرۆڤ كرد له‌ڕێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی یاسایی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا.
دواتر ده‌رگای گفتوگۆ كرایه‌وه‌و ئه‌ندامانی وه‌فدی میوان پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی كاری په‌رله‌مانی و یاسادانان و رێوشوێنه‌كانی قوڵكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤ له‌ڕێی سه‌روه‌ریی یاساوه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانتارانی كوردستان كرد‌و له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیشیاندا خوێندكارانی كۆلێژه‌كانی یاسای هه‌ر سێ زانكۆ ستایشی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ده‌ركردنی یاسای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ست به‌مافی مرۆڤ، مافی ئافره‌تان، وه‌به‌رهێنان و جوڵه‌ی ئابووری و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه‌ئه‌زموونی چه‌سپاندنی یاساگه‌لی هاوشێوه هه‌موو هه‌رێم و لایه‌كی عیراق بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: سایتی pukmedia.com