ئه‌مڕۆ 26/7/2010 ئاسۆس گه‌رمیانی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایانی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤی زانكۆی دیپۆڵی ئه‌مریكی كۆبوه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری كار له‌سه‌ر داواكاری قوتابیان و خوێندكارانی په‌یمانگاكه كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌رك و كار‌و چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ روونكردنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌بواری په‌ره‌پێدانی تواناكانی و مافی مرۆڤ و ژناندا.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له‌ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیار‌و سه‌نجیان له‌باره‌ی ئه‌رك و مافه‌كانی وه‌زاره‌ت و چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و كه‌مئه‌ندامان ئاراسته‌ی وه‌زیری كار كردوو له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه خاتوو ئاسۆس وه‌ڵامی پرسیار‌و سه‌رنجه‌كانی دایه‌وه‌و ئاماده‌بوانیش ده‌ستخۆشییان له‌وه‌زیری كار كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌ك و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تدا.
له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن وه‌زیری كار خه‌ڵاتی ده‌ستكردی ده‌ستی به‌ندییه‌كانی بنكه‌كانی چاكسازی پێشكه‌ش به خوێندكاران و مامۆستایانی په‌یمانگی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ 26/7/2010 وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازی له (دیڤه‌رلی سیمسن) جێگری گشتی كۆنسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر كرد.
له‌دیدارێكدا وه‌زیری كار باسی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كار كرد بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به‌و خێزانانه‌ی كه‌بژێوی ژیانیان ناته‌واوه و ناجێگیره. هه‌روه‌ك گرنگیدانی وه‌زاره‌ت به شه‌ڵته‌ره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و دانانی سیستم و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌م شه‌ڵته‌رانه‌و به‌شێكی تری وته‌كانی وه‌زیری كاری پێكهێنابوو. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه جێگری گشتی كۆنسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌وێر سوپاسی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانیان له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤ و گرنگیدان به‌شه‌ڵته‌ره‌كانی ژنان و ئافره‌تان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به‌و شه‌ڵته‌رانه. هه‌روه‌ك وه‌فده‌كه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌ت له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان دا به‌ئامانجی فراوانبوونی رۆڵی وه‌زاره‌ت له‌م بوارانه‌دا. له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری كار سوپاسی هه‌وڵه‌كانی به‌ریتانیای كرد له‌و بواره‌دا و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا په‌ره‌یان پێبدرێـت.
سه‌رچاوه: سایتی pukmedia.com